وه‌زاره‌تى كاره‌با، هۆكارى پچڕانى كاره‌باى چه‌ند گوندێكى سنوورى ناحیه‌ى وه‌رتێ، ئاشكرا ده‌كات
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هۆكارى پچڕانى كاره‌باى چه‌ند گوندێكى سنوورى ناحیه‌ى وه‌رتێ، ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێ: بەھۆی بۆمببارانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە كاره‌باى ئه‌و گوندانه پچڕاوە.
له راگه‌يێندراوێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/7/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو يكردۆتهوه تێيدا رايگه‌ياندووه: “کارەبای گوندەکانی زارگەلی، بۆکریسکان و لێوژە لە سنووری ناحیەی وەرتێ بەھۆی بۆمببارانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە پچڕاوە”.
وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌وه‌شى خستۆته ڕوو كه : “کاتژمێر 11 و 30 خولەکی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بناری قەندیلیان بۆمبباران کرد و بەھۆیەوە زیانێکی زۆر بە تۆڕی کارەبای ناوچەکە گەیشت”.