ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بڕياريدا دوو ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هيدانى قه‌ڵادزێ دابین بكرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/07/ئه‌مبولانس.jpg)
وه‌زيرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رايده‌گه‌ينێت، كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دابینكردنی دوو ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی قه‌ڵادزێ داوه.
وه‌زيرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكى فه‌رميى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند:”، لەسەر داواکاریی وەزارەتی تەندروستی، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە دابینکردنی دوو ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی ئەمبوڵانس بۆ دەڤەری ڕاپەرین، قەزای پشدەر، كه بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێیه) .