پارێزگارى هه‌ولێر : به كوژمه‌ى 3 مليار دينار چه‌ند پرۆژه‌يه‌ك له شارى هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه

پارێزگارى هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت كه به كوژمه‌ى 3 مليار دينار چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى خزمه‌تگوزارى له نێو شارى هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ئه‌مرۆ شه‌ممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر رايگه‌ياند :” ئه‌مرۆ له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ست ده‌كرێت به دروستکردنی شه‌قامه ناوخۆیه‌کانی ته‌عجیلی نوێ له ناحیه‌ی شه‌مامک و لێدانی دووبیرو تۆڕی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ به بڕى 2 مليارى و نيو دينار كه له ئه‌نجامدا 450 ماڵ ده‌توانن لێ ى سود مه‌ندبن و ئه‌وانه‌شى زه‌ويان له‌وسنووره هه‌يه ده‌توان ئاوه‌دانى بكه‌ن .
پارێزگارى هه‌ولێر، گوتيشى :” پرۆژه‌ى دووه‌م بريتيه له دروستکردنی پۆند له شه‌مامک و دیبه‌گه‌و قۆڕیتان که ٨٠ هه‌زارمه‌تر ئاو ده‌گرێ، بۆ سودی بۆ ئاوی ژێرزه‌وی و ژینگه‌ی ناوچه‌که‌و که‌رتی کشتوکاڵ ده‌بێ.
ئومێد خۆشناو له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا زياتر گوتى :” ئه‌وه‌ى ئێستاش دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی ٤٠ مه‌تری گه‌ڕه‌کی ڕۆشنبیری و فه‌رمانبه‌رانه که شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری به کۆڕنیش ده‌به‌ستێته‌وه به كوژمه‌ى 451 مليار و 140 مليۆن دينار دروست ده‌كرێت و ماوه‌ى پرۆژه‌كه‌ش 120 رۆژه.