وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا: پەکەکە منداڵان بەزۆرەملێی چه‌كدار ده‌كات

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات كه‌ پەکەکە یەکێکە لەو گروپە چەکدارانەى منداڵان به‌ زۆره‌ملێ چه‌كدار ده‌كات و ڕه‌وانه‌ى به‌ره‌كانى شه‌ڕيان ده‌كات.
لە راپۆرتى ساڵانەى خۆیدا كه‌ باس له‌ بازرگانى كردن به‌ مرۆڤ و چه‌كداركردنى منداڵان به‌ زۆره‌ملێ ده‌كات و به‌شێكى په‌يوه‌سته‌ به‌ عێراق، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رايگه‌ياند، ” په‌كه‌كه‌ يه‌كێكه‌ له‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ى كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ چه‌كداركردنى منداڵان به‌ زۆره‌ملێ .
له‌ راپۆرته‌كه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌، گروپەکانى حەشدى شەعبى، میلیشیاکانى سەربە ئێران و ، تیرۆریستانى داعش و هێزە خێڵەکییەکانیش به‌هه‌مانشێوه‌ منداڵان به‌ زۆره‌ملێ چه‌كدار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ياساكانى مافى مرۆڤه‌، “
Back to top button