ئێران: ھێرشەكەی ئەمریكا نایاساییە

مەجید تەخت ڕەوانجی، باڵیۆزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ئەو ناوچانەی لە سنووری عێراق و سوریا بە توندی شەرمەزار کرد و بە پێچەوانەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی برد.

لە وەڵامی نامەکەی نوێنەری ئەمریکا ڕەوانجی گوتی:”ئێمە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار وتومانە لەوانە لە نامەکانماندا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بە هیچ هێرشێکی چەکداری هیچ دەزگا و کەسێکەوە نییە کە بەرامبەر بە کەسانی ئەمریکا یان دامەزراوەکان لە عێراق ئەنجامی دەدەن.”

س : arabic.rt

Back to top button