به‌ريتانياش هاته ده‌نگ .. داوای لێكۆڵینەوەیەكی شەفاف لە دۆسیەی كوشتنی ئەمین عیسا لەلایەن پەیەدەوە دەكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/07/به‌ريتانيا.jpg)
له دواى ئه‌مريكا ئه‌مرۆش بەریتانیا له سه‌ر كوشتنى گه‌نجێكى رۆژئاواى كوردستان له‌لايه‌ن په‌يه‌ده كه باڵێكى سياسى سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن هاته ده‌نگ و داوا ده‌كات: لێكۆڵینەوەیەكی شەفاف لە دۆسیەی كوشتنی ئەمین عیسا لەلایەن پەیەدەوە دەكات .
جۆناسان هارگریڤز، نێردەی بەریتانیا بۆ سووریا لە هەژماری تایبەتیی خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، نووسيوويه‌تى: ”هەست بە نیگەرانی دەکەین لەبارەی ئەو راپۆرتانەی باس لە گیان لەدەستدانی ئەمین عیسا لە گرتووخانەیەکی دەسەڵاتدارانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڵاو دەبنەوە“.
نێرده‌ى به‌ريتانيا له سووريا هه‌روه‌ها ده‌شلێت:” داوا ده‌كه‌ين لێکۆڵینەوەیەکی تەواو و روون لە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەمین عیسا بکرێت.
حه‌فته‌ى ڕابردوو ئەمین عیسا، كه لەلایەن چەکدارانی پەیەدەوە رفێندرابوو، بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە درابوو و بەهۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانيه‌وه، گیانی لەدەست دا و وێنه‌كه‌شى ئاسه‌وارى ئه‌شكه‌نجه‌يه‌كى زۆرى پێوه دياربوو” .