رۆژنامه‌نووسێك: له سلێمانی په‌كه‌كه بووه‌ته قوربانی هه‌ماهه‌نگی نێوان میت و ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی
دواى ئه‌وه‌ی د.فایه‌ق گولپی كه‌سایه‌تی سیاسی نزیك له چه‌كدارانی په‌كه‌كه رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی رابردوو زۆرترین فه‌رمانده و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنوری سلێمانی له لایه‌ن سوپا و میتی توركیا كوژراون ئه‌مه‌ش گومان ده‌خاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی ناوچه‌كه كه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت و رۆژنامه‌نووسێكیش هۆكاره‌كانی كوژرانی فه‌رمانده‌كانی په‌كه‌كه له سنوری سلێمانی ئاشكرا ده‌كات.
دڵشاد ره‌مه‌زان رۆژنامه‌نووس و چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هۆكاری زۆری كوژرانی به‌رپرسانی په‌كه‌كه له سنوری سلێمانی به پله یه‌ك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زۆری ئاماده‌یی و جموجۆڵی په‌كه‌كه‌یه له ناو سلێمانیدا و به‌كارهێنانی سلێمانی و ده‌ورووبه‌ریی وه‌ك گۆڕه‌پانی چالاكی و رێكخستنه‌كانییان له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه هۆكاری یه‌كه‌مه كه توركیا وا به ئاسانی ده‌ستی به په‌كه‌كه‌دا راده‌گات و ده‌یان كاته ئامانج.
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه راشیگه‌یاندووه كه چه‌ند هۆكارێكی دیكه هه‌ن كه راسته‌وخۆ گومان ده‌خاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی ناوچه‌كه له‌وه‌ی كه هاوكاری ده‌زگای سیخوڕی توركیا(میت) ده‌كه‌ن، به نمونه، یان ئه‌وه‌تا ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی به پێدانی زانیاری و شوێنی مانه‌وه و جموجۆڵی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ده‌یدات به توركیا ئه‌وانیش به ئامانجی ده‌كه‌ن.یان ئه‌وه‌تا ده‌زگای میتی توركی كۆنتڕۆڵی ته‌واوی هاتوچۆ و زانیارییه‌كانی ناو پارێزگای سلێمانی كردووه و به ئاسانی كه‌وادری په‌كه‌كه ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یانكات به ئامانج.یان میتی توركی خه‌ڵك و به‌كرێگیراوی خۆی هه‌یه له ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتیدا و توانیویه‌تی به ئاسانی دزه بكاته ناویانه‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه زانیاری گرنگی پێده‌درێت و ئه‌وه‌یش له ئامانجه‌كان ده‌دات.