رژێمی سوریا گوشاره‌كانی بۆ شكستپێهێنانی كۆبوونه‌وه‌كانی جنێف چڕتر ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

وته‌بێژی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، رژێمی سوریا له‌ رێگه‌ی بۆردومانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان به‌ردوامه‌ و ده‌یه‌وێت به‌و هۆیه‌وه‌ شكست به‌ دانیشتنه‌كانی جنێف بێنێت، به‌ڵام ئێمه‌ خۆڕاگر ده‌بین.

سەلیم ئەلموسلەت وتەبێژی شاندی ئۆپۆزسیۆن به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه‌، “ئێمە ھەرگیز نابینە ھۆکاری سەرنەکەوتنی کۆبوونەوەکان و سەرەڕای گشت قوربانییەکیش بەردەوام دەبین لە دانوستان بە مەبەستی دەستەبەرکردنی چارەسەر”.

له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێیوایه‌، داوای ئەنجامدانی قۆناغی گوستنەوە لە سووریا دەکرێت كه‌ رژێمی ئه‌سه‌د لێی بێ به‌شه‌. ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ بە مانای نەبوونی ئەسەد لە قۆناغی گواستنەوەی سیاسی دێت.

 

سەلیم ئەلموسلەت وتەبێژی شاندی ئۆپۆزسیۆن
Back to top button