ئه‌وقافى چه‌مچه‌ماڵ: ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى سەرپێچی یاساو رێنمایەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی كردووه‌

به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاينى چه‌مچه‌ماڵ راگه‌يێندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ له‌ باره‌ى ووتار خوێندنه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتێكى يه‌كێك له‌ گونده‌كانى سنووره‌كه‌يان له‌لايه‌ن په‌رله‌مانتارێكى يه‌كگرتوو به‌ناوى ( ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ) و ده‌لێ : بەبێ رەچاوکردنی یاساو رێنمایەکانی وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاينى ھەڵدەستێت بە ووتار خوێندنەوە بۆ دانيشتوانى گوندێكى سنووره‌كه‌مان . 

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ هه‌روه‌ها هاتووه‌ : لێرەوە رایدەگەێنین کە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزترین ناوەندی دانان و دەرکردنى یاسایە، کەچی پەرلەمانتارێک سەرپێچی ئاشکرای یاساو رێنمایەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەکات، لەسۆنگەی ھەست کردن بەبەرپرسیارەتی داوا لەبەڕێزان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کەرێگا لەم جۆرە کارانە بگرن و نەھێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچیانە دووبارە ببنەوە.

 

ده‌قى راگه‌يێندراوه‌كه‌ى بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی و كاروبارى ئاينى چەمچەماڵ  :

 

رۆژی ھەینی رابردوو كە دەكاتە(٢/٧/٢٠٢١) لەگوندی جەلەمۆرت بناری چیایی خاڵخاڵان کە نزيكەى دەھ ماڵێك نیشتەجێی ئەو گوندەن لەکاتێکدا بەھۆی کەمی ژمارەی دانیشتوان وتاری ھەینی تێدا پێشكەش ناكرێت و ھيچ وتاربێژێكيش بەفەرمى لە لايەن ئێمەوە بۆ ئەم گوندە دانەنراوە، كە چى کەسێک کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە ” بەناوی ئه‌بوبه‌کر ھەڵەدنی” کە بە مێوان بووه‌ لەگوندەکە بەبێ رەچاوکردنی یاساو رێنمایەکانی وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايني ھەڵدەستێت بە وتار خوێندنەوە بۆ دانيشتوانى گوندەكە، “

بۆیە لێرەوە رایدەگەێنین کە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزترین ناوەندی دانان و دەرکردن یاسایە، کەچی پەرلەمانتارێک سەرپێچی ئاشکرای یاساو رێنمایەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەکات،

لەسۆنگەی ھەست کردن بەبەرپرسیارەتی داوا لەبەڕێزان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کەرێگا لەم جۆرە کارانە بگرن و نەھێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچیانە دووبارە ببنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروبارى ئاينى چەمچەماڵ

Back to top button