وه‌زاره‌تى كاره‌با : له‌ سلێمانى دوو پرۆژه‌ى گرنگى كاره‌با به‌ كوژمه‌ى زياتر له‌ 48 مليار دينار جێ به‌جێ ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  رايده‌گه‌ينێت،  دوو پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌بايان له‌ پارێزگاى سلێمانى به‌ بڕی زیاتر له‌ 48 ملیار دینار واژوو كرد.

وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 4ى ته‌مموزى 2021 رايگه‌ياند:” دوو گرێبەست بۆ جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی گرنگ لە پارێزگای سلێمانی واژوو کران له‌وانه‌ پرۆژەی یەکەم، بۆ بەستنی هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان بازیان و ڕانیە بە درێژایی 105 کیلۆمەتر و بە گوژمەی (31,600,000,000) سی و یەک ملیار و شەش سەد ملیۆن دینار لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە لە ماوەی 365 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو كه‌ پرۆژەی دووەم بۆ بەستنی هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان تانجەرو و سەید سادق بە دووری 55 کیلۆمەتر و بە تێچوونی (17,210,000,000) حەڤدە ملیار و دووسەد و دە ملیۆن دینار لە لایەن هەردوو کۆمپانیای هێرۆ و مادۆوە لە ماوەی (220) رۆژدا جێبەجێ دەکرێت. “
کەمال محه‌مه‌د، وەزیری کارەبا لە رێورەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستەکاندا، پێداگیریی لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی هەردوو پرۆژەکە بە کوالیتییەکی بەرز بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی کردەوە.
Back to top button