سەرۆکى ههرێمى كوردستان فەرمانى دامەزراندنى سێ پۆستى دادوەرى واژۆ دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/7/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ پۆستى دادوەرى دادگاى پێداچوونهوهى ههرێمى كوردستان / عيراق واژۆ کرد کە بریتی بوون لە بەڕێزان دادوەر مەسعوود خدر مەحموود، دادوەر غازى خەلیل تایە و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم.
پاشان لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ بەڕێزان سوێندى یاسایییان لەبەردەم بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.