بەئەلیکترۆنیکردنى فەرمانگە دادنووسییەکانى هەرێم هەنگاوێکى مەزن بەرەو حکومەتى ئەلیکترۆنى
له ڕاگهیاندراوێكدا فهرمانگهى میدیا و زانیاریی حكوومهتى ههرێمى كوردستان، ئاشكراى دهكات كه، له 64 فهرمانگهى دادنووسى له ههرێمى كوردستان، 37یان به ئهلیكترۆنى كراون.
ئهمڕۆ یهكشهممه 4/7/2021، فهرمانگهى میدیا و زانیاری ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: “مەسرور بارزانى لە هێڵە گشتییەکانى کارنامەى حکومەتەکەیدا، لە ئاستى خزمەتگوزارى بەندى چواردەیەم بەڵێنى دا کە “بەئەلیکترۆنیکردنی کاروباری حکومەت (حکومەتی ئەلیکترۆنی)، چ لە ئاست کاروباری ناوخۆی حکومەت و چ لە ئاست پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە ئەلەکترۆنییەکان بۆ هاوڵاتیان، لە ئەرکە لە پێشینەییەکانمان دەبێت و بەم هۆیەوە ڕێگە لە ڕۆتین و بەهەدەردانی سامانی گشتی و کاتی هاووڵاتیان و دامەزراوەکان دەگیرێت و کوالێتیی خزمەتگوزارییەکان بەرز دەکرێتەوە”.
له راگهيێندراوهكه زياتر هاتووه :” هەر لەم چوارچێوەیە و بە هاوبەشى لە لایەن حکومەت و کۆمپانیاى INFORR و بە چاودێری وەزارەتی داد و فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری، لە مانگى پێنجى ٢٠١٩ى زایینى دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەى (بەئەلیکترۆنیکردنى فەرمانگەکانى دادنووسى کوردستان ـ KNS) کرا کە تا ئێستا لە ٦٤ فەرمانگەى دادنووسى لە سەراسەرى هەرێم ٣٧ فەرمانگە لە هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک بەئەلیکترۆنی کراون (١٥ فەرمانگە لە پارێزگاى هەولێر و ١٢ فەرمانگە لە پارێزگاى سلێمانى و ٩ فەرمانگە لە پارێزگاى دهۆک و فەرمانگەیەکیش لە پارێزگاى هەڵەبجە).
مەبەست و ئامانجى بەئەلیکترۆنیکردنەکە:
یەکەم: خێرایی جێبەجێكردنى مامەڵەى هاووڵاتی و بەفیڕۆنەدانى کات
دووەم: کواڵیتى لە ڕاییکردنى مامەڵەى هاووڵاتی بە شێوەیەکى ئاستبەرز
سێیەم: پارێزراوى زانیارییەكانى هاووڵاتی و ڕێگرتن لە ونبوون و ساختەکارى
بنەماکانى گرێبەست:
بە پێى زانیارییە دەستکەوتووەکانى ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر ئەم پڕۆژەیە، حکومەتى هەرێمى و کۆمپانیاکە لەمەڕ بەئەلیکترۆنیکردنى فەرمانگەکانى وەزارەتى داد لەسەر ئەم بنەمایەى خوارەوە ڕێککەوتن و گرێبەست کراوە:
یەکەم: دامەزراندنى داتاسەنتەرێکى گەورە بۆ سەرجەم بەئەلیکترۆنیکردنەکانى حکومەت
دووەم: بەئەلیکترۆنیکردنى سەرجەم فەرمانگەکانى دادنووسى هەرێم
سێیەم: پێکەوەبەستنەوەى فەرمانگەکانى دادنووسى بە یەکتر و بە داتاسەنتەرى حکومەت
چوارەم: دامەزراندنى ناوەندى خزمەتگوزارى و دانانى چەندین سیستەمى ئەلیکترۆنى ڕاییکردن
پێنجەم: نۆژەنکردنەوەى باڵەخانەکان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان
شەشەم: دابینکردنى کارمەندى شارەزا و پێویست
فەرمانگە دادنووسییەکان لە کۆن و ئێستادا:
جاران و بەر لە ئەلیکترۆنیکردنى فەرمانگە دادنووسییەکان، هاووڵاتى دەبوو لە دەرەوەى باڵەخانەى حکومەت کار لەسەر پێویستییەکانى مامەڵەکەى بکات، هەر لە کۆپى پێویستییەکانی تا دەگاتە نووسینى عەریزە و دواتر دەهاتە نێو باڵەخانەى حکومەت و ئەگەر عەریزەکەى کێشەى هەبوایە دەگەڕێنرایەوە و ئەگەر نا زیاتر لە ٩ ژوورى پێ دەکرا تا دەگەیشتە ئەرشیفکردنى مامەڵەکەى و دەرچوونى لە باڵەخانەکە.
بەڵام ئێستا لەم سیستەمەدا، هاووڵاتى تەنیا دوو ژوور دەکات: ناوەندى خزمەتگوزاریی کۆمپانیا کە شوێنیکى مۆدێڕنە و تیایدا بە باشترین و خێراترین شێوە کارى ڕێنمایی و ژمێریارى و وێنەگرتن و عەریزەنووسین و کۆپیکردن بۆ هاووڵاتى ئەنجام دەدرێت و دواتر لە لایەن دادنووسەوە مامەڵەکە پەسەند دەکرێت.
سیستەمى بەئەلیکترۆنییەکە چ لە خۆ دەگرێت:
یەکەم: سیستەمی پرکردنەوەی فۆڕم
دووەم: سیستەمی ژمێریاری
سێیەم: سیستەمی سەرەگرتن و چاوەڕوانی
چوارەم: سیستەمی ئەرشیفکردن
پێنجەم: سیستەمی گەڕانی خێرا لە ڕێگەى بارکۆدڕیدەر یا ژمارەی مامەڵە و زانیاریی هاووڵاتی
شەشەم: سیستەمی ڕاپۆرت و ئاماری ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانە بە یەک کلیک
حەوتەم: دابینکردنی لینک بۆ سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی تر بە مەبەستی ڕاستاندن
هەشتەم: دروستکردنی وێبسایت تا هەر کاتێک کە حکومەت بڕیارى لەسەر دا، هاووڵاتى بتوانێت بە ئۆنلاین مامەڵەکەى پڕ بکاتەوە.
سوودەکانى بەئەلیکترۆنیکردنى سیستەمەکە:
یەکەم: خێرایی ڕاییکردنى مامەڵەى هاووڵاتى بە کواڵیتى بەرز و پارێزراوى تەواو
دووەم: کەمکردنەوەى ڕۆتین و مەسرووفات و دابینکردنى شوێنى گونجاوى چاوەڕوانى بۆ هاووڵاتى
سێیەم: دابینکردنى پەڕەى تایبەتى مامەڵەى ساختەنەکراو بە چەندین کۆد و ئاماژە
چوارەم: پێکەوەبەستنەوەى فەرمانگەکانى هەرێم تا هاووڵاتی لە هەر شوێنێک بتوانێت مامەڵەکەى نوێکاتەوە یا بگۆڕێت.
پێنجەم: بەستنەوەى فەرمانگەکان بە داتاسەنتەرى ئەنجوومەنى وەزیران.
شەشەم: دامەزراندنەوەى عەریزەنووسەکان و دابینکردنى ٩٠٠ هەلى کار
حەوتەم: نەهێشتنى دڵنیایی دەرکردە (صحة صدور) بۆ مامەڵەى هاووڵاتى و پێدانى لینک ڕاستاندن بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان
هەشتەم: نەهێشتنى کرێى باڵەخانە لەسەر حکومەت و دابینکردنى باڵەخانە و ئاو و کارەبا و قرتاسیە بۆ فەرمانگەکان (ساڵانە لە سەرووى ٤٠٠ هەزار دۆلار دەگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەى حکومەت).