یه‌كێتی: به بیانووی خراپی پێدانی ئاو و كاره‌با ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ خۆپیشاندان كادره‌كانی له سه‌ید سادق راسپاردووه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر دامه‌زراوه حكومیه‌كان
دواى ئه‌وه‌ی له پارێزگاكانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق كێشه‌ی كه‌می كاره‌با و ئاو دروست بوو، له سنوری سلێمانی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی خراپی ئیداره‌دان له پارێزگاكانی عێراق بشارێته‌وه ده‌یه‌وێت وا له هاووڵاتیانی بگه‌یێنێت كه له كوردستانیش گرفته‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن و بڕیاره خۆپیشاندان ئه‌نجام بدات.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك له ئێستادا یه‌كێتی ئاماده‌كاری ده‌كات كه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو خۆپیشاندان به بیانووی خراپی ئاو‌و كاره‌با سازبدات له كاتێكدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیداره‌دان له سنوری سلێمانی له ده‌ستی یه‌كێتیدان.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش به خواكوڕكی راگه‌یاند له ئێستادا پڵان هه‌یه كه كه‌متر ئاو به خه‌لك بدرێت و گرفت بۆ پێدانی كاره‌با دروست بكه‌ن تا له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو خه‌لكی بێینه سه‌ر شه‌قام جگه له‌وه‌ی كادره‌كانی خۆی راسپاردووه كه له رووی رێكخستنه‌وه به فراوانی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتیشی له قه‌زای سه‌ید سادق لایه‌نگر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی له لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه به‌شداری خۆپیشاندان بكه‌ن و هه‌ڵبكوتنه سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با و ئاو تا زیان به حكومه‌ت بگه‌یێنن.
ئاری حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووسیش ده‌نووسێت یه‌كێتی هه‌موو كارێك ده‌كات تا زیان به حكومه‌ت بگه‌یێنێت و هۆكاره‌كانی نه ناردنی داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ حكومه‌ت بشارێته‌وه خۆپیشاندانیش به باشترین رێگا ده‌زانێت.