نه‌ینه‌وا  داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق

 

 

دوای زیاد بوونی جموجۆله‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای عێراق، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر خالێكی سوپای عێراق له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زكا ئه‌منیه‌كانی عێراق ژمارەیەک تیرۆریستی داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی فیرقەی ١٤ی پیادە سەربە سوپای عێراق لە سنووری کارگێڕیی ناحیەی قەراج سنوری ناوچه‌ كوردستانیه‌كان و به‌ هۆیه‌وسێ سه‌رباز بریندار بوون

 

سەرچاوەی زانیاریه‌كان ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، سێ سەرباز برینداربوون، چه‌كدارانی داعشیش به‌ بێ زیان ده‌رده‌چن.

 

Back to top button