ڕێكلام بووەتە سەرچاوەیەكی داهاتی زەبەلاح بۆ نایمار

نایمار داسیلڤای بەرازیلی و گرانترین یاریزانی جیھان جگە لەو مووچە بەرزەی لەیانەی پاریس سان جێرمان وەریدەگرێت پارەیەکی خەیاڵیشی لە رێکلام دەست دەکەوێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ھەواڵێکی سەرچاوە ھەواڵییەکانی فەرەنسای بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا ئاشکرایان کردوە بەرامبەر ھەر رێکلامێک کەلە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێتەوە نایمار 459 ھەزار یۆرۆ وەردەگرێت.

بەپێی ھەمان سەرچاوە نایمار تەنیا لە مانگی كۆتایی ساڵی رابردودا 74 رێکلامی کردووەو بڕی 34 ملیۆن یۆرۆی پەیداکردووە، ئەوەش نزیکە لەو مووچەیەی کە لەساڵێکدا لەیانەی پاریس سان جێرمانی وەردەگرێت.

یاریزانە بەرازیلییەکان روکەشی رێکلامی بەشێکی زۆری کۆمپانیا جیھانییەکانە کە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیدا ملیۆنان ھەواداریان ھەیە.

یانەی پاریس سان جێرمان ھاوینی ساڵی 2017 بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ نەیماری لەیانەی بەرشەلۆنە کڕی و لەئێستاشدا یاریزانی ناوبراو گرانترین یاریزانە لەمێژوی تۆپی پێداو گرێبەستەكەشی لەگەڵ ئەو یانەیە تا هاوینی ساڵی 2025 نوێكردۆتەوە.

Back to top button