یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت: لە کۆی 27 ملیۆن دۆلارى داهاتی باج 83% هى هەولێر و دهۆکە و 17% هی سلێمانییە
یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لە 97 ملیۆن دۆلارى داهاتى گومرگ، 65%ى لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆکە، 35% داهاتى پارێزگاى سلێمانییە، هەروەها دەشڵێ ،لە داهاتى ناوخۆ 27 ملیۆن دۆلارى هى باجە، 83% هى هەولێر و دهۆکە، 17% لەسلێمانییەوەیە، ئەوەش رێژەیەکى کەمە.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکەناڵی (کوردستان24)ی راگەیاندووە: ماوەى دوو مانگە داهاتى ناوخۆ کەمی کردووە، لەکاتێکدا لە چوار مانگى یەکەمى ئەمساڵدا داهاتەکە زیادی کردبوو،200 ملیۆن دۆلارى داهاتى ناوخۆمان هەیە 97 ملیۆن دۆلارى داهاتى گومرگە، کە 65%ى لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆکە، 35% داهاتى پارێزگاى سلێمانییە، هەروەها لەداهاتى ناوخۆ 27 ملیۆن دۆلارى هى باجە، 83% هى هەولێر و دهۆکە، 17% لەسلێمانییەوەیە، ئەوەش رێژەیەکى کەمە.
گوتیشى: بۆ دابەشکردنى مووچە بەلێبڕینى 21% پێویستمان بە 504 ملیۆن دۆلارە، لەکاتێکدا داهاتى ناوخۆ 200 ملیۆن دۆلارە و داهاتى نەوتیش 335 ملیۆن دۆلارە، کە لە %58 ى دەچێت بۆ شایستەى دارایی کۆمپانیاکان.
ئاماژەی بە ئەوەشدا: لەگەڵ ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە، بەڵام وەزیری دارایی عێراق بە هۆکاری سیاسی نووسراوی 200 ملیارەکەی پارەی هەرێمی کوردستان واژوو ناکات، ئێمە هیچ پاساوێکمان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە و دیوانی چاودێری داراییش هاتوون هەموو شتێکیان به شەفافی پێدراوە.