پۆليسى هه‌ولێر : تۆمه‌تبارێك كه‌ مادده‌ى هۆشبه‌رى به‌ركارده‌هێنا به‌ بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگير كرا

پۆليسى هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت: له سنوورى شارى هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكيان ده‌ستگير كردووه‌ كه‌ مادده‌ى هۆشبه‌رى به‌كارده‌هێنا.

به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هه‌ولێر راى گه‌ياند:”بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی بەحرکە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ز. ح. ا) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

پۆليسى هه‌ولێر ده‌شلێت :” تۆمەتباری ناوبراو، کە له کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک لە ماددەی هۆشبەردا گیرا،
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌  تۆمه‌تباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
Back to top button