ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كاته توركیا
خواكوڕك
بڕیاره ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه 26/2/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته توركیا و بۆماوه‌ی دوو رۆژ له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، پرسی ئازادكردنی هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی دۆخی نوێی توركیا ده‌سگیركراون تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پرسی شه‌ڕی داعش و گرتنه‌وه‌ی موسڵ و په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا تاوتوێ ده‌كرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته و رۆژی دووه‌م له‌گه‌ڵ بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆكی حكومه‌تی توركیا كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م سه‌دانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ی دێت، بارزانی له رۆژانی 17-18-19/2/2017 سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشان له رۆژانی دواتر سه‌ردانی وڵاتی فه‌ره‌نسای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبویه‌وه.