گوتەبێژی هاوپەیمانان:بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد سێ موشەکی لێدرا
واین ماروتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، سێ موشەک بنکەی عەین ئەسەدیان کردۆتە ئامانج کە هێزەکانی ئەمریکا لێیە لە پارێزگای “ئەنبار”
لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا ھاتووە :”کاتژمێر 2:45 خولەک بە کاتی ناوخۆی عێراق بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد سێ موشەکی لێدرا”
ھاوكات نوسیویەتی: “مووشەکەکان لە دەوری بنکەکە نیشتوونەتەوەو هیچ بریندارێک نییە و زیانەکانیش لە ئایندە هەڵدەسەنگێندرێن”
س : arabic.rt.