له‌ خواكوڕك بڕياره‌كه‌ بخوێنه‌وه‌ … کاتی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی گۆرانكارى تێدا كرا.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی کاتەکەی گۆڕاوە و لە کاژێر 07:30 خولەک دەستپێدەکات. 

لە راگەیێندراوی وەزارەتی پەروەردەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کە رۆژی پێنجشەممە 24-6-2021 ئەنجامدراوە، ئەو بڕیارە دراوە.
– تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە سەرجەم قوتابخانەکان بە حکومی و ناحکومییەوە کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەن، لە رێکەوتی 21-8-2021 دەستپێدەکات و لە رێکەوتی 30-8-2021 کۆتاییدێت.

– خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی گشتییەکانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 کە بەپێی خشتەی پێشووتر لە 08:30 خولەک دەستی پێدەکرد، کاتەکەی گۆڕاوە و لە کاژێر 07:30 خولەکی بەیانی دەستپێدەکات.

– خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لە 6-9-2021 ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەوەش خشتەی تایبەت بڵاودەکرێتەوە

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەر و یاریدەدەری گشت هۆڵەکان جێگۆڕکێیان پێبکرێت لەنێوان هۆڵەکانی سنووری پەروەردەی قەزاکان وه‌ك له‌ نووسراوى خواره‌ ديارى كراوه‌.

Back to top button