دایكێك و پێنج مناڵەكەی ھەوڵی خۆكوشتن دەدەن
هێزێکی ئەمنی پارێزگای نەینەوا دایکێکی ڕزگارکرد کە لەگەڵ پێنج منداڵەکەیدا هەوڵی خۆکوشتنیان دەدا بە ھۆی ھەژاریەوە.
سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند کە هێزێکی پۆلیسی ڕووبارەکە لە نزیک پردە کۆنەکەی شاری موسڵ دەورییەیەکی ئێشکگری بەڕێوەدەبرد، هەروەها تێبینی بوونی ژنێکیان کردووە کە هەوڵدەدات بە پێنج منداڵەوە خۆی بکات بە ڕووبارەکە.
دواتر ژیانی ژنەكەو مناڵەكانی لەو ھەوڵە ڕزگار كران.
سەرچاوە : ئەلشەرقیە