روسیا : فڕۆکەیەك بە (28) سەرنشینەوە دیارنەما

وەزارەتی رووداوە لەناکاوەکانی روسیای فێدرال رایگەیاند: فرۆکەیەکی مەدەنی جۆری An-26 کە لە گوندی پالانا لە ناوچەی پێترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتکاوە بەرەو فڕۆکەخانەی ئیلیزۆڤۆ فڕیوە، بە 28 سەرنشین لە کامچاتکا لە رادەراکانیان ون بوو.

وەزارەتى کاروبارى فریاکەوتنى روسیاش ئاشکرایکرد، ئەو فڕۆکەیە لە گەشتێکدابووە بەرەو نیمچە دورگەى کامتچاتکا لە رۆژهەڵاتى روسیا، بەڵام دواى ماوەیک لە فڕینى دیار نەماوە.

بەپێى زانیارییەکانى وەزارەتى فریاکەوتنى روسیا، فڕۆکەکە (22) سەرنشینى تێدابووە، ئەمە جگە تیمى فڕۆکەکە کە ژمارەیان شەش کەس بووە.

لاى خۆیەوە سەرۆک وەزیرانى روسیا رایگەیاند، لیژنەیەک بە سەرۆکایەتى وەزیرى گواستنەوەى روسیا پێکهێنراوە بۆ ئاشکراکردنى هۆکارەکانى دیارنەمانى ئەو فڕۆکەیە.

Back to top button