کونسوڵی ئێران لە سلێمانی: ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە زۆر گرنگە
کونسوڵی ئێران لە سلێمانی دهلێ ، ئێران ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاسایشی خۆی دەزانێت، دهشلێ: “بە تێکچوونی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسایشی ئێرانیش تێکدەچێت”.
مەهدی شووشتەری، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، ئهمرۆ سێشهممه، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتى ، ئاسایشی عێراق و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە ئاسایشی ئێمە، ئاسایشی ئێمە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە، هەر جۆرە نا سەقامگیرییەک لە عێراق دەبێتە هۆی نا سەقامگیری لە ئێران و بەپێچەوانەشەوە هەر نا سەقامگیری لە ئێران دەبێتە هۆی نا ئارامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و هیوادارین بە حیکمەت و بڕیاری بەرپرسانی هەردوولا، بینەری ناسەقامگیری بە تایبەت لە سنوورەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان نەبین، بە دڵنیاییەوە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە زۆر گرنگە”.”.
مهدی شووشتەری گوتيشى: ”سەبارەت بە باسی مووشەک و مووشەک هاویشتن بەرەو هەولێر، ئەو تۆمەتانەی دەدرێتە پاڵمان و دەڵێن، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشت ئاراستەکردنی ئەم مووشەکانەوەیە بە توندی رەتیدەکەینەوە“.