خه‌بات : به‌كوژمه‌ى نزيكه‌ى 5 مليار دينار ده‌ست به‌ دروست كردنى چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى خزمه‌تگوزارى ده‌كرێت

 پارێزگارى هه‌ولێر ئاشكراى كرد كه‌ بەبڕی (4,800,000,000) چوار ملیار و هه‌شت سه‌د ملیۆن دینار لەسنووری قەزایی خه‌بات، ده‌ستده‌كرێت به‌ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی.

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر له‌ قه‌زاى خه‌بات بۆ رۆژنامه‌نووسان راى گه‌ياند :” ئەمڕۆ سێشەمە، سەردانی قایمقامیەتی قەزایی خه‌باتمان کرد و له‌گه‌ڵ قائیمقام و بەرێوەبەرانی ناحییە و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە و به‌شێك له‌ ئەفسەر و پلەدارانی هێزەکانی ناوخۆی قەزاکە كۆبوینه‌وه‌.
پارێزگارى هه‌ولێر گوتيشى:” له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌پڕۆژه‌ خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتییان، له‌سه‌ر بودجه‌ى پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بەبڕی (4,800,000,000) چوار ملیار و هه‌شت سه‌د ملیۆن دینار، لەسنووری قەزایی خه‌بات ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییەکان لەناوەندی قەزاكه‌ و ناحييه‌ و گوندەکانى، ئومێد ده‌كه‌ین بتوانین له‌داهاتوودا خزمه‌تى زياترى سنوورى قه‌زاكه‌ بكه‌ین.
Back to top button