پهكهكه فشار له پهيهده دهكات له گهڵ رژێمى سووريا رێكهوتن بكات و دژى رێككهوتنيشه لهگهڵ ئهنهكهسه
دوای دابڕانی بۆ ماوەیەک لە رژێمی سووریا لەسەر داوای ئەمریکا و رێکكەوتن لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، کە خاڵەکانی رێکەوتنەکە بە رێگریی باڵی پەکەکە لەناو پەیەدە جێبەجێ نەکرا، بۆ جارێکی دیکە پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی سووریا دەگەڕێتەوە. سەرکردەیەکی (ئەنەکەسە)ش ئاماژە بەوە دەدات، بەبێ رێکكەوتنی ناوخۆیی لە رۆژئاوای كوردستان، هیچ دەستکەوتێک بەدی نایەت و ئەگەر ئەو کارەی پەیەدە بەبێ رەزامەندیی ئەمریکا کرابێت، زیانی بۆ کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەبێت.
د.کاوە عەزیزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) ڕای گەیاند، ئەو کارەی پەیەدە بەبێ ڕەزامەندیی ئەمریکا، زیانی بۆ گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەبێت، گوتی: ”یەکەمیان دەبێت هەموو لایەکمان ئەوە بزانین کە بەبێ رێکكەوتنی ناوخۆیی هیچ دەستکەوتێک بەدی نایەت، دووەمیان، بە هیچ شێوەیەک رژێمی سووریا دان بە تایبەتمەندیەکانی ڕۆژهەڵاتی فوراتدا نانێت، سێیەمیان، جگە لەوە ئەگەر رێکكەوتنێکی رووسی و ئەمریکی نەبێت بۆ ئەو ناوچەیە، ئەوە گفتووگۆی پەیەدە لەگەڵ رژێمی سووریا هیچ دەستکەوتێکی بۆ کورد نابێت، بە پێچەوانەوە بەبێ ئەمریکا چوونە ناو هەر گفتوگۆیەک بە زیانی کورد تەواو دەبێت“.
لەمبارەیەوە ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکیدا لە پەنای دانوستانەوە گەڕانەوەی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ حكوومهتى دیمهشق ئاشکرا کردووە، تەنیا تکای کردووە ڕێز لە قوربانیەکانی بگیرێت کە لە بەرامبەر بە تیرۆر داویەتی.
گوتیشی: ”هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ هەر لایەنێک بکرێ، دەبێ کورد ئەو گفتوگۆیە بکات، نەک قەسەد و پەیەدە خۆیان بکەن بە خاوەنی هەموو کوردی رۆژئاوا، بەداخەوە فشاری پەکەکە بەشێوەیەک لەسەر پەیەدە هەیە کە زۆر زیانی بۆ کورد هەبووە و شکستیشی هێناوە بەو هۆیەوە، دەمێکە ئەمریکا داوای کردووە رێکكەوتنی کورد و کورد بە پڕۆگرامێکی یەکگرتوو جێبەجێ بکرێت، دوای ئەوە کورد دەتوانێ دەستکەوتی سیاسی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستەبەر بکات، بەڵام ئەو باڵەی پەکەکە لە سەر پەیەدە کاریگەریی گەورەی هەبووە بۆ رێگری لە رێکكەوتن و جێبەجێکردنی، ئەگەر لە دۆخێکیشدا ئەمریکا واز لە رۆژهەڵاتی فورات و کورد بهێنێ، دۆخی رۆژئاوای کوردستان هیچ بە دەست کوردەوە نامێنێ“.
ئەو سەرکردەیەی ئەنەکەسە بۆ باسنيوز جەختی لەوەش کردۆتهوه كه، هیچ کات پەکەکە نەیهێشتووە رێكکەوتنی کورد لەگەڵ کورد لە رۆژئاوای کوردستان روو بدات، گوتی: ”لەناو پەیەدە چەند ئاراستەیەک هەیە، یەکیان لەگەڵ پەکەکەیە یەکیان لە ناوەڕاست و یەک لە دژی پەکەکەیە، ئەو باڵەی لە دژی پەکەکەیە لەگەڵ رێکكەوتنی کوردی -کوردیە، تاکە هیواش بۆ رۆژئاوای کوردستان ئەوەیە کە ئێمە وەکوو ئەنەکەسە لەگەڵ ئەو بۆچوونەی ناو پەیەدە کە دژە لەگەڵ پەکەکە لەگەڵ ئەمریکا، شتێک بۆ کورد بکرێت، ئەگەر نا پەکەکە و ئەو باڵەی پەکەکە لەناو پەیەدە، دەمێک بوو تەواوی رۆژئاوای کوردستانیان دەدایەوە دەست رژێمی سووریا، ئەوە ئەمریکا و ئەو باڵەی پەیەدەیە کە لە دژی پەکەکەیە لەگەڵ ئەنەکەسە وایان کردووە دۆخی رۆژئاوای کوردستان وەکوو ئێستای بمێنێتەوە“.
گوتیشی: ”تاوەکوو هەژموون و دەسەڵاتی پەکەکە لەسەر رۆژئاوای کوردستان بەتەواوی دوور نەخرێتەوە، کورد لەو بەشەی کوردستان بە ئاواتەکانی ناگات“.