ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن پرۆژە لە کەرتی کارەبای ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايده‌گه‌ينێت، ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن پرۆژە لە کەرتی کارەبای ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات.

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەباى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویکردووەتەوە تێدا هاتووه‌ :” ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن پرۆژە لە کەرتی کارەبا دەکات، بۆ ئەم مەبەستە، لیزا بۆدۆنڵی بەرپرسی دیسکی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد”.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌روه‌ها هاتووه‌:” کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا ئەو پرۆژە ستراتیژیانەی کارەبای بۆ بەرپرسی دیسکی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا لە هەولێر خستوەتەڕوو كه‌ لە سێ بوار کارەباى هه‌رێمى كوردستان پێویستی بە پرۆژەی وەبەرهێنانە له‌وانه‌ ، دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سووتەمەنی گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان و، پرۆژەی سکادا بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا و هه‌روه‌ها، راکێشانی هێڵ و دامەزراندنی وێستگەی 400KV، له‌گه‌ل راكێشانی بۆڕی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دهۆک”.

هەروەها له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با روونیشکراوەتەوە، کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی پێدانی قەرز و جێبەجێكردنی پرۆژەكان كراوە.

 

Back to top button