په‌كه‌كه خيانه‌تێكى نوێ له شنگال ده‌كات
په‌كه‌كه له شنگال ژماره‌يه‌ك حيزبى دامه‌زراندووه و له‌ماوه‌ى رابردووش چه‌ندين كێشه‌ى بۆ خه‌ڵكى شنگال دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان ئێستاش يه‌كێكه له‌هۆكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى رێكه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى شنگال جێ به‌جێ نه‌كرێت ، لێكۆلهرێكى كورديش ده‌لێ:” پەکەکە لە خیانەتێکی نوێێ دا داوا ده‌كات شنگال له سنوورى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوورى عێراق ده‌ربهێنرێت و بخرێته سه‌ر حكوومه‌تى عێراق.
لهمباريهوه، حاميد گه‌وهه‌رى، لێكۆله‌ر و نووسه‌رى كورد له نووسينێكدا له ژێر ناوى ( په‌كه‌كه له خيانه‌تێكى نوێ‌دا ) راى گه‌ياند :” بە درێژایی مێژووی دامەزراندنی عێراق و بەرلە دامەزرانی عێراق، کوردی ئێزدی لە شەنگال و ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان، بە نیسبەت کوردی ناوچەکانی تر، بە چەند قات، زوڵمیان لێکراوە. جگە لە پەلاماری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بۆسەر شەنگال، کوردی ئێزدی ٧٣ جار لە لایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە ئەنفال کراون.”
ئه‌و نووسه‌ره ده‌شلێت :” بەرەی کوردستانی و ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگیرانە ھەوڵیان دا کە یاسایەک بۆ شەنگال و ناوچە کوردستانییە دابڕاوەکان، لە دەستوری عێراقدا جێگیر بکرێت کە ئەو ناوچانە بە یاسا و بە ڕێگەی ڕاپرسی، بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان کە چیتر شەنگالییەکان و کوردی ناوچە دابڕاوەکان توشی ئازاری بێگانە نەبن،
کەچی پەکەکە لە تازەترین خیانەتیدا بە کورد، بە ھاندانی حەشدی شەعبی، حیزبێکی کارتۆنی بۆ شەنگال دروست کردووە و ناوی ناوە پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ) و بەھۆی ئەو حیزبە کارتۆنییەوە داوا لە ڕژێمی عێراق دەکات، شەنگال لە مادەی ١٤٠ دەربێنێت و بیخاتەوە سەر عێراق. واتا بە ئاشکرا دەڵێت لێگەڕێن کوردی ئێزدی ژێرچەپۆک بمێنێت و دوژمن بە ناوی ئایینەوە درێژە بە ئەنفالکردنی کوردی ئێزدی بدات!.
له‌كۆتاييدا گه‌وهه‌رى ده‌لێ :”من نازانم ئەو کوردانەی پشتیوانی لە پەکەکە دەکەن، لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟ بەڵام ئەوە دەزانم کە لایەنگری کردن لە پەکەکە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لایەنگری کردنە لە داگیرکەرانی کوردستان بۆ قەڵاچۆ کردنی کوردستان! .