سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشيى ئاراسته‌ى خانەوادەی یوری نەبیێڤ ده‌كات

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشيى ئاراسته‌ى خانەوادەی یوری نەبیێڤ ده‌كات و ده‌لێ : ئه‌و به‌ خزمه‌تى خۆى هه‌ميشه‌ له‌ بيرى ئێمه‌ دا ده‌مينێت .

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،له‌ تويتێكدا لاپه‌ڕه‌ى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيى تويته‌ر نووسيوويه‌تى :” بۆ كۆچى دوايى خواى لێ رازى بێت يورى نه‌بيێڤ، سەرۆكی ڕێكخراوی هاوكاری و تەبایی لەگەڵ گەلی كورد له‌ ڕووسيا و جێگری فدراسیۆنی نێونەتەوەی كوردانی یەكێتیی سۆڤیێتی پێشوو خه‌مبار بووم و سه‌ره‌خۆشيى له‌ خانه‌واده‌كه‌يان ده‌كه‌م و هيوادارم گيانى شادبێت.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى :” ئه‌و به‌ خزمه‌تى خۆى هه‌ميشه‌ له‌ بيرى ئێمه‌ دا ده‌مينێت .

 

Back to top button