په‌رله‌مانى كوردستان :ياسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە هه‌مواركرده‌وه
له دانيشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى كوردستان یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە هه‌مواركرایه‌وه و،پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می بۆ كرا.
سه‌عات ١١ى پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٧/٦، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (١٧)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مانى خوێنده‌وه.
به‌پێی خاڵی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، كه‌بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه‌بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی پێشنیازه‌یاساكه به‌پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه‌هه‌بوون به‌ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (٦٨) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: “پیرۆزبایى له‌گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی په‌سندكردنی یاسای بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق و زۆر زۆر سوپاسى لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیش ده‌كه‌ین”.
یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە، له (١٢) مادده‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه، مه‌به‌ست لهدهرچوواندنیشی پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌لێنانه‌ى كه له‌یاسای ژماره (٣)ی ساڵی ٢٠١٩دا هه‌بوون و سوودمه‌ندبوونی زیاترى هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت لهزهوبى میرى و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی یاسایی بۆ زیاده‌ڕۆیی ناچارى.
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار، په‌رله‌مانتار زێدان ڕه‌شید بیرۆكه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌پرسی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی خسته‌ڕوو و تێیدا به‌گشتی تیشكی خسته‌سه‌ر كه‌رتی خوێندنی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی داتیهكی كورتی ئهكادیمیسهكان و ده‌زگا زانستییه حكومی و تایبه‌ته‌كان، شێواز‌و جۆره‌كانى خوێندن له‌پرۆسه‌ی خوێندنی باڵادا، هه‌ڵكشانی زۆریی ڕێژه‌ی ساڵانه‌ی قوتابیانی پۆلی ١٢ى ئاماده‌یی و گیروگرفته‌كانی، ناوه‌ندی وه‌رگرتن و هه‌ژمارنه‌كردنی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی سیسته‌می كریدیت، خراپیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی و كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی باڵادا، كه‌میی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌پسپۆڕییه جیاوازه‌كانداو چه‌ندین پێشنیاز‌و ڕاسپارده‌شی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و كه‌موكوڕییانه خسته‌ڕوو.
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌خاڵی سێیه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، كه‌بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی كوردستان، كه‌به‌ئاماده‌بوونی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان بەڕێوەچوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ،، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، به‌ناوونیشان و مادده به‌مادده‌و بڕگه بهبڕگهو هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسا هه‌مواره‌كه خوێندرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى هه‌موارى یاساكه خرایه‌ڕوو و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینییهكانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان خرانه‌ڕوو.
مه‌به‌ست لهههمواركردنهوهى ئه‌و یاسایه‌ش گونجاندنی ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و كورتهباڵاكانه له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گونجاوه له‌گه‌ڵ دۆخی گوزه‌ران و ژیانی تایبه‌تییان و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانیان له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی و نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له‌جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (٢٢)ى ساڵی دا ٢٠١١ دا هه‌یه.
به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌م له‌خاڵی سێیه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، كه‌بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی كوردستان، كهوهزیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان ئاماده‌یبوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، به‌ناوونیشان و مادده به‌مادده‌و بڕگه بهبڕگهو هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پڕۆژەیاساكه خوێندرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پڕۆژەیاساكه خرایه‌ڕوو و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مانیشه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینییهكانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان خرانه‌ڕوو.
مه‌به‌ست لهههمواركردن و به‌ركاركردنى ئه‌و یاسایه‌ش، به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی درێژه به‌سه‌ر ده‌رچوواندنی یاسای ڕه‌سمی پوول ژماره ٣ى ساڵی ١٩٩٣ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق و له‌به‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه‌ڕوویداوه له‌جۆرى قه‌باره‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه حكومییانه‌ی ده‌خوازرێت پێشكه‌ش بكرێن بۆئه‌وه‌ی ڕه‌سم له‌گه‌ڵیان بگونجێنرێت، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر به‌های دراو و چالاكیی ئابووریدا هاتووه‌و له‌پێناوی یه‌كخستنی ڕه‌سمی پوول له‌هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى له‌عێراقدا.
به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م له‌خاڵی سێیه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، كه‌بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (٢٠)ی ساڵی ١٩٩٨ی هەمواركراو)، كهوهزیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان ئاماده‌یبوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی و لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، به‌ناوونیشان و مادده به‌مادده‌و بڕگه بهبڕگهو هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پڕۆژەیاساكه خوێندرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پڕۆژەیاساكه خرایه‌ڕوو و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مانیشه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینییهكانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان خرانه‌ڕوو.
مه‌به‌ست له هه‌مواركردن و به‌ركاركردنى ئه‌و یاسایه‌ش له‌پێناو هێنانه‌دیى گه‌شه‌سه‌ندنى پیشه‌سازى له‌هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و تێكه‌ڵاوه به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌شداربێت له‌په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنان له‌ڕووی بڕو كوالیتییهوهو به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی وه‌به‌رهێنان لهى كه‌رتی پیشه‌سازی له‌و بوارانه‌ی زیاتر گرنگییان هه‌یه بۆ ئابووریى هه‌رێمی كوردستان و به‌ئامانجی یه‌كخستنی حوكمه یاساییه‌كانی به‌ركار له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له‌هه‌رێم و عێراقدا.
له‌كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: “سه‌عات (١)ى پاشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌و پێشنیازه‌یاسایانه ده‌كه‌ین كه له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌ممان بۆ كردن”، داواشی له‌لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان كرد ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌و پێشنیازه‌یاسایانه ئاماده بكه‌ن و به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.