وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکى لەسەر زیادەڕۆیکردن بۆ سەر موڵکە وەقفییەکان بڵاوکردەوە
دواى ئهوهی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی بە بیانوی زیادەڕۆیی سیاج و ژوورێكى مزگەوتى بەهەشتى ڕووخاند و دواتر کاردانەوەی لێکەوتەو، وهزارهتی ئهوقاف له راگهیێندراوێكداه رایگهیاند ھەرکەسێک زێدەرۆیی کردبێتە سەر سەرموڵکە وەقفیەکان بەپێ یاسا سزا دەدرێت.
ههروهها وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکى لەسەر زیادەڕۆیکردن بۆ سەر موڵکە وەقفییەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لەسەر زێدەرۆیکردنی سەر( موڵکە وەقفیەکان ) نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکات ھەرکەسێک زێدەرۆیی کردبێتە سەر سەرموڵکە وەقفیەکان بەپێ یاسا سزا دەدرێت.
ههروهها له راگهیێندراوهكهی وهزارهتی ئهوقاف ئەوەش هاتووە، لەچوار چێوەی بەدەست خستنەوەی موڵکەکانی وەقف لەشاروشارو چکەکانی کوردستان و تایبەت بۆئەو موڵکانەی زێدەرۆیان کراوەتەسەر یا بەھەر شێوەیەک دەستیان بەسەردا گیراوە
ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەنوسراوێکی فەرمی ژمارە( ١٧١٧) لەرێکەوتی ٢٩⁄ ٦⁄ ٢٠٢١ داوا لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکات کە لەرێگەی دادگاکانی کوردستانەوە رێککاری یاسایی بەرامبەر ئەوکەسانە بگرنەبەر کە موڵکی وەقفیان داگیرکردووە یان زێدەرۆیان کردۆتە سەر.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پرۆسەکە بەشێوەیەکی چرو ورد لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆرەوە سەرپەرشتی دەکرێت بەپێی یاسا وەزارەتی ئەوقاف ئەو موڵکانە دەگێرێتەوە کە داگیر کراون یان زێدەرۆیان لەسەر کراوە، کەسی سەرپێچی کاریش سزای یاسایی دەدرێت.