سبه‌ی پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر چەند پێشنیاز و پڕۆژە یاسایەک ده‌دات

پەرلەمانی کوردستان رۆژی پێنجشەممە دانیشتنی ژمارە ١٨ی ئاسایی خولی بەھارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دەدات و لە دانیشتەکەدا دەنگ لەسەر چەند پێشنیاز و پڕۆژەیاسایەک دەدرێت.

بە گوێرەی ئەو بانگھێشتانەمەیەی کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایق حوسێن ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە، تیایدا بانگھێشتیان دەکات بۆ ئامادەبوونیان لە دانیشتنی ژمارە ١٨ی ئاسایی خولی بەھارەی ساڵی سێیەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، لە کاتژمێر (١)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٧/٨.

ھاوکات ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەپێی حوکمی ماددەی (٥)و بڕگەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم) لەماددەی (١٦)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (١٨)و بڕگەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لەماددەی (٢٠)و ماددەکانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بڕیاریانداوە کە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

– دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە بەپێی حوکمی ماددەکانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق.

١- پێشنیاز و پڕۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەھەرێمی کوردستان-عێراق.

٢- پرۆژەی اسای بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەھەرێمی کوردستان-عێراق.

٣- پرۆژەی اسای بەرکارکردن و ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (٢٠) ساڵی ١٩٩٨ی ھەموارکراو.

Back to top button