پنتاگۆن باسی ھێرشەكەی سەر ھەولێر دەكات

پنتاگۆن تەئکیدی کردەوە کە هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە عێراق نەبووە.

جێسیکا ماکنەڵتی، وتەبێژی پنتاگۆن،بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدەن، وتی: زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هیچ زیانێکی بەرچاو، بریندار و زیانی گیانی نەبووە.

فڕۆکەخانەی هەولێر ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بە فڕۆکەیەکی درۆن هێرشی کرایە سەر.

سەرچاوە : RT ئەلعەرەبیە

Back to top button