كازمی: گیرۆدەی گەندەڵین
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە، کە خراپی یپلان و گەندەڵی و ئاژاوە لە بڕیارداندا، گوزارشت لە میراتێکی قورس دەکات لە فایلی کارەبادا و حکومەت بە ستراتیژی زانستی و پراکتیکی کار دەکات بۆ ئەوەی بەسەریدا زاڵ بێت و ئەم فایلە بخاتە سەر ڕێیەکی ڕاست.
كازمی لە میانەی دانیشتنی کابینەی حکومەت گوتی هەفتەی ڕابردوو بەھۆی ھێرشی سەر تاوەرەكانەوە كارەبای عێراق دووچاری گرفت بووە بەڵام كێشەی كەمی كارەبای عێراق تەنیا ئەوە نیە بەڵكو ئێمە گیرۆدەی گەندەڵین.
سەرچاوە : ئەلشەرقیە