هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد بە 14 مووشەک کرانە ئامانج

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد بە 14 مووشەک کرانە ئامانج.

واین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ده‌ورووبه‌رى کاتژمێر 12:30 خولەکی ، بە بە 14 مووشەک هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد.

واین مارۆتۆ هەروەها رایگەیاندووە: بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەوە، سێ کەس بە سووکی بریندار بوون.

 

Back to top button