وه‌زاره‌تى شاره‌وانى : بە نزیكەی 380 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژە لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت : بە نزیكەی 380 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژە لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ وێنه‌يه‌كى دراوه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك تێدا هاتووه‌ :” لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا لەسەر پەسەندكردنی لیستێكی پرۆژەی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بە گوژمەی نزیكەی 380 ملیۆن دینار.
له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ هه‌روه‌ها هاتووه‌ :” ژمارەی پرۆژەكان هەشت پرۆژەن و بە گوژمەی (379،600،000) ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەوی بۆ ساڵی 2021 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێن، كە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكان و بووژانەوەی سێكتەرە خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك دەبێت.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى لیستی پرۆژەكانيش كه‌ جێه‌ بجێ ده‌كرێت ئاشكرا ده‌كات كه‌ به‌مشێوه‌ى خواره‌وه‌يه‌:
1-دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی شندوخا .
2-دروستكردن و قیڕتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی45 ماسیك، قۆناغی دووەم.
3-دروستكردنی باخچەیەك لە كەرتی 76 شندوخا لە ڕۆژهەڵات.
4-نۆژەنكردنەوەی شەقام، شاخكێ.
5-دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی بەروشكێ .
6-دروستكردن و قیڕتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی 45 ماسیك قۆناغی یەكەم.
7-دروستكردنی باخچە لە كەرتی 45 ماسیك نزیك قوتابخانەی سەردەم.
8-نۆژەنكردنەوەی شەقام لە شاری دهۆك.
Back to top button