ئاگادارییه‌ك له‌ نووسینگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتيان

نووسینگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى ئۆتۆمبێله‌ په‌یژه‌هه‌ڵگر، بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌لێ :” بڕیارمان دا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى په‌یژه‌هه‌ڵگر، جگه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ى كه‌ به‌ نووسراوى فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی كارى فه‌رمیی دیاریكراو له‌ سنوورى چالاكیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، ڕێگه‌پێدراون”.

نووسینگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى دراوه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك، تێیدا هاتووه‌: “ئاگاداری هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى گشتی و به‌ مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌ سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر تۆڕی كاره‌با، بڕیارمان دا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى په‌یژه‌هه‌ڵگر، جگه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ى كه‌ به‌ نووسراوى فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی كارى فه‌رمیی دیاریكراو له‌ سنوورى چالاكیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، ڕێگه‌پێدراون”.

له‌ ئاگادارييه‌كه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر هه‌روه‌ها هاتووه‌، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت، له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕێكارى یاسایی له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌ به‌ر.

Back to top button