دێرەلووك..شەقامە ناوخۆییەكان بە 363 ملیۆن دینار نۆژەن و قیڕتاو دەكرێنەوە
وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزارى حكوومهتى ههرێمى كوردستان رايدهگهينێت : شەقامە ناوخۆییەكان بە 363 ملیۆن دینار نۆژەن و قیڕتاو دەكرێنەوە.
له راگهيێندراوێكدا كه وێنهيهكى دراوه به دهزگاى ميديايى خواكوڕك، وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزارى حكوومهتى ههرێمى كوردستان راى گهياند:” لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی زیاتری پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك و شارەوانیی دێرەلووك بە گوژمەی 363 ملیۆن دینار جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری كەوتنە بواری جێبەجێكردن.
دهشلێت:” ئەمەش لەكاتێكدایە كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لیستێكی دیكەی تایبەت بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكی بە بڕی نزیكەی 380 ملیۆن دینار پەسەند كرد.
پرۆژەكانی سنووری شارەوانیی دێرەلووك بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانیی دهۆك و شارەوانیی دێرەلووك بە گوژمەی 363 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن، كە بریتین لە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و ئاوەڕۆ و شۆستە لە گەڕەكەكانی: داستان، ئازادی، شەهیدان لە دێرەلووك.
شایەنی باسە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوێرەی پلان كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكەن و لە ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەكەشدا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە پرۆژەی ستراتیژی و خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون.