له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم نزیكه‌ی 6 ملیار دینار بۆ شارەوانی سلێمانی خەرج كرا
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیكه‌ی 6 ملیار دینار بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی خه‌رج كرا كه ئامانج لە خەرجکردنی بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکە”
له به‌یاننامه‌يه‌كدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بڵاويكردۆته‌وه تێدا هاتووه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕی 5 ملیار و 836 ملیۆن و 440 هه‌زار دینار دراوه، كه بۆ ماوەی یەك ساڵ لە رێکەوتی 1/ 1/ 2021 تاوه‌كو 31/ 12/ 2021 بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج کرا.
له به‌ياننامه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه كه، ئامانج لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکە لە زۆنی (1)ی سنووری رۆژهەڵاتی سلێمانی و زۆنی (4)ی سنووری باشووری شاری سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.