شای سعوودیە: گەشتی بۆ حەوت وڵات دەستپێكرد

خواكوڕك

شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود سەردانی هەریەک لە مالیزیا، ئیندۆنێزیا، بروونای، ژاپۆن، چین، مالدیڤ، ئوردن دەکات, بۆ ئەو مەبەستە سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 26.2.2017 گەشتەكەی دەستی پێكرد”.

لە میانی گەشتەكەی بۆ ئەو وڵاتانە، لە جێگای خۆی وەزیری ناوخۆ، محەمەد بن نایف کاروباری وڵات بەرێوەدەبات، وابریارە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود لە ئوردن بەشداری لە ٢٨ەمین خولی کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بکات.

 

 

 

 

لە سەردانەکانیدا شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود هەوڵی ئەوە دەدات پەیوەندی ئەو وڵاتانە لەگەڵ سعوودیە بەهێزتر بکرێت و کێشەی ناوچەکەش تاوتوێ بکرێت لە کۆبوونەوەکاندا.

 

س:ئەنادۆل

Back to top button