كازمی لەگەڵ بەرپرسی ھەواڵگری سوپای پاسداران كۆبویەوە
سەرچاوەیەکی نزیک لە مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە چەند وردەکارییەکی کۆبوونەوەکەی نێوان خۆی و سەرۆکی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێرانی حوسێن تەیب ئاشکرا کرد .
سەرچاوەکە بە ( ئاڕ تی ) ی ڕاگەیاند ” شەوی ڕابردوو تەیب لەگەڵ شاندێکی گەورە گەیشتنە نووسینگەی كازمی و دوور لە چاوی میدیاکان و تەنانەت لە لێدوانی فەرمی فەرمانگەکانیان کۆبوونەوە ” .
هەروەها دەڵێت ” ئەلکازمی پەیامی بە تەیب گەیاند سەبارەت بە ڕۆڵی دەستە چەکدارەکانی نزیک لە تاران و بە ئامانجگرتنی ئەرکی دیپلۆماسی و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق .
ئەلكازمی لە بەردەوامی وتەکانیدا وتویەتی: “ئەو بۆردومان و ئامانجانەی کە ڕوودەدات کاریگەری لەسەر رێوشوێنی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران هەیە و کاریگەری لەسەر خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەیە”