ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: “بەردەوامین لە پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە”

 

 

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رايگەیاند کە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن لە پێکەوە کارکردن بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکان.

 

لەمبارەیەوە گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: “بەردەوامین لە پاڵپشتیکردنی ھاوبەشەکانمان لە ھەرێمی کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگە”.

 

واین مارۆتۆ راشیگەیاندووە “لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامین لە پێکەوە کارکردن بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکانی دژبە ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی”.

 

ئەمەیش دوای ئەوەی دێت کە شەوی رابردوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ھێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.

 

لای خۆیەوە دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاندبوو کە ھێرشەکە، زیانی گیانی و ماددەی نەبووە.

 

Back to top button