میدیا عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كان به بایه‌خه‌وه زانیاریه‌كانی دژه تیرۆری كوردستانیان له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێریان گواسته‌وه
دوای ئەوەی شەوی رابردوو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێو ده‌ووڵه‌تی هەولێر، دەزگای دژەتیرۆری کوردستان لە دوای لێکۆلینەوەیەکی ورد‌و خێرا زانیاریەکانی لە بارەی هێرشەکە ئاشکرا کرد و لە چوارچێوەی کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان بوە سەرچاوەی زانیاریەکانی میدیا جیهانیەکان.
ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك دوای هێرشه‌كه دژەتیرۆری کوردستان زانیاریه‌كانی له رێگای په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان ئاشكرا كردوو په‌یجه‌كه بووه سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان بۆ میدیا جیهانی و عه‌ره‌بیه‌كان، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیاد بوونی كاردانه‌وه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان.
له به دوا داچوونێكی ده‌زگای میدیای خواكوڕكدا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر یه‌كه له (سكای نیوز عه‌ره‌بی و العربیه و الحدث و BBC News و RT Arabic و CNN Arabicو CNN و ) چه‌ندین میدیای دیكه‌ی عه‌ره‌بی و جیهانی زانیاریه‌كانی دژه تیرۆری كوردستانیان له هه‌واڵه‌كانیان به‌كارهێناوه.