ئەمەریكا هێزێكی تایبەتی سەربازیی لە عیراق جێگیر دەكات
بەگوێرەی زانیارییە دزەپێكراوەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا بڕیارە فیرقەی سترایكەر كە هێزێكی تایبەتی ئەمەریكییە و لەكاتە هەستیارەكاندا جووڵەی پێدەكرێت، لە چەند ناوچەیەكی عێراق جێگیر بكرێت.
میدیای ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی چەندین هێرشی یەك لەدوای یەك بۆ سەر بنكەكانی هێزی ئەمەریكا لە عێراق، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە خواستی ئەوەی پیشانداوە فیرقەی سترایكەر لە چەند ناوچەیەكی عێراق جێگیر بكات.
فیرقەی ستراتیكەر، هێزێكی تایبەتی ئەمەریكییە و ژمارەیان نزیكەی 2000 جەنگاوەرە، جیاواز لە هێزەكانی دیكەی سوپای ئەمەریكا راهێنان و شێوازی كاركردنیان جیاوازە و بۆ ئەركی بەپەلە و تایبەت و گرنگ بەكاردەهێنرێن.