عێراق جێی گرنگی ئەمریكا نیە

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ، ( ئایاد عەللاوی ) ڕایگەیاند ، ئەمەریکا عێراقی لە لیستی ئەولەویەتی دەرەکی لابرد و خستییە پەراوێزەوە چونکە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە کێشەکانی خۆی بێ سەروبەری کردووە.

عەللاوی لە میانەی بەرنامەیەکدا ئاشکرای کرد کە هەفتەی ڕابردوو شاندێکی تیمەکەی بایدن بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە سەردانی بەغدایان کردووە و ، هەروەها ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە ئەندامانی شاندەکە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە واشنتن لە بارودۆخی عێراق بێزارە.

سەرچاوە : ئەلشەرقیە

Back to top button