دەزگای زانیاری کێشەکانی نێوان لاهور و بافل تاڵەبانی تەقاندەوە
دوای ئەوەی بافل تاڵەبانی بڕیاریدا کە گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی ئەمنی کە سەربە یەکێتین بکات، بڕیارەکە بوە هۆی توڕەبوونی لاهورجەنگی و بەمەش ناکۆکی کەوتە نێو هەردوو باڵەکەی یەکێتی بە جۆرێک کە هێزیان بەرامبەر یەکتری جوڵاند بەڵام دواجار بافل تاڵەبانیگۆڕانکاریەکەی ئەنجامدا.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک بە بڕیاری بافل تاڵەبانی، بەرپرسی دەزگای زانیاری کە برایەکی ئاڵا تاڵەبانی بوو بە ناویمحەمەد و کەسێکی نزیک بووە لە لاهور جەنگی لە کارەکەی دوور خرایەوە کەسێکی دیکە کراوەتە بەرپرسی دەزگای زانیاری بە ناوی ، ئەژیمەلا ئەمین و برای موسەنا ئەمینی پەرلەمانتاری یەکگرتووە.
هەروەها سەرچاوەکە ئەوەشی بە خواکوڕک راگەیاند کوڕەکانی مام جەلال پێیان وایە کە جولەکانی لاهور جەنگی و براکانی بوەتە هۆیمەترسی لەسەر ماڵی تاڵەبانی و ناوبانگێکی خراپ بۆ یەکێتی، کە تەنها بەرژەوەندیی خێزانیی خۆیان کوڕانی شێخ جەنگی لەبەرچاو دەگرنو گوێ بە لێکەوتەکانی ئەو کارانەیان نادەن کە زۆر خراپ بەسەر یەکێتیدا شکاوەتەوە، بە جۆرێک خودی ماڵی تاڵەبانی پەراوێز خراون.
هەروەها پێشتر بافل تاڵەبانی رایگەیاندووە کە کارەکانی لاهور جەنگی کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر جەماوەر و خەڵکی کوردستان ووایکردووە کە متمانەی نەمێنێت و گومان لە رابردو و مێژوی یەکێتی دروست ببێت و ناوی تاڵەبانی خەریکە بۆ قاچاخچێتی و بازرگانیکردنن بەمادەی هۆشبەر و دزیکردن و سەرانەسەندنی بەزۆر لە هاووڵاتیان وەربگیرێت.
هەروەها سەرچاوەکە گوتیشی کە تاکڕەوییەکانی لاهور بە رادەیەکە کە لەیکیک لە کۆبوونەوەکان گوتبوی ئەوەی خۆم پێم خۆشە و بۆ من باشەدەیکەم و لام گرنگ نیە چی لەسەر حیزب دەکەوێت. هەر ئەمەش هۆکاری توڕەبوونی کوڕەکانی جەلال تاڵەبانیە