كه‌ركووك : داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی

له‌ پارێزگای كه‌ركوك  تيرۆرستانى داعش  هێرشیان كرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و قوربانى لێكه‌وته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى ئاگادار له‌ شارى كه‌ركووك رايگه‌ياند :” دره‌نگانی شه‌وی رابردوو تيرۆرستانى داعش كه‌ ژماره‌يه‌ك چه‌كدار بوونه‌ له‌ ناحیه‌كانی ریازو ره‌شاد ى سنوورى پارێزگای كه‌ركوك هێرشيان كرده‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ئه‌منی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی.

له‌باره‌ى زيانه‌كانيش ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ باسى له‌وه‌كرد كه‌ به‌هۆى هێرشه‌كه‌ 2 پۆلیس برینداربوونه‌ ،”

Back to top button