وەزارەتی دارایی حجز دەخاتە سەر چەند کۆمپانیایەکی بواری نەوت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەرێمی كوردستان، بەهۆی پابەند نەبوونیان بە دانی باج، نیشانەی گلدانەوە (حجز) دەخاتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای بواری نەوت .

لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کە ئاڕاستەی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێری کردووە تێدا هاتووه‌ : بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی (13)ی 7-8-2019 داوا لە بەرێزیان دەكەن كە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە دانی باج، نیشانەی گلدانەوە بخەنە سەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت.

هه‌روه‌ها له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌: پێویستە گلدانه‌وه‌ بخرێتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیایەکی بواری نەوت چونكه‌ پاش ئاگادارکردنەوەیان بەپێی یاسا  پابه‌ند نه‌بوونه‌ بە دانی باج.”

Back to top button