نه‌وزاد هادى : كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وتوو بووه له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان
نه‌وزاد هادی، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌وتوو بووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان.
نه‌وزاد هادی، كه پێشتر پارێزگاری هه‌ولێر بوو، به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی دووساڵ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و چوونه ناو ساڵی سێیه‌می كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه گوتی: ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، قه‌یرانی كۆرۆنا به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرت و داهات كه‌مبوویه‌وه و نرخی نه‌وت دابه‌زی، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی بتوانێت به‌ره‌نگاری په‌تاكه ببێته‌وه و به‌رده‌وامی به خزمه‌تگوزارییه‌كان بدات و پڕۆژه‌ی نوێش ئه‌نجام بدات و پڕۆژه وهستاوهكانیش ته‌واو بكات.
روونیشیكرده‌وه، له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌دا زۆر پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵ دامه‌زراوون، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری هه‌رێم ده‌بێت.
گوتیشی: هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌دا، كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وتووانه و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان توانی به دانووستاندن، پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادیدا جێگیر بكات.
روونیشیكرده‌وه، به‌غدا راسته مووچه‌ی دابه‌ش كردووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزاری كاره‌با بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات و %40ی كاره‌بای عێراق پشت به غازی ئێران ده‌به‌ستێت، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌رێم پشت به غازی خۆی ده‌به‌ستێت.
نه‌وزاد هادی كه بۆ كوردستان24 قسه‌ى كردووه گوتووشيه‌تى، نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له بودجه و خه‌رج نه‌كردنی بڕی ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی وه‌ك سلفه بڕیاری لێدراوه، بابه‌تێكی سیاسییه و لایه‌نه‌كان بۆ درووستكردنی فشار و وه‌ك كارتی سیاسی به‌كاری ده‌هێنن.