كاره‌باى چوار قه‌زاى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر 20 له‌سه‌دى زياد ده‌بێت

وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌لێ، کارەبای ھەر چوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز بە رێژەی 20% زیاد دەبێت.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ينى بڵاويكردۆته‌وه‌ وەزارەتی كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌ياند: محاویلەی 63MVA وێستگەی 132 کەی ڤیی سۆران رۆژی پێنجشەممە خرایە کار و بە ھۆیەوە کارەبای چوار قەزاکە 20% زیاد دەبێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: وێستگەکە مانگی شوباتی رابردوو سووتابوو و بە فەرمانی وەزیری کارەبا بەمەبەستی چاککردنەوە بۆ تورکیا گواسترابووەوە ، مانگی حوزەیران بە چاککراوی گەڕێندرایەوە و رۆژی پێنجشەمەش بەکار خرا.

 

Back to top button