كشانەوە لە ئەفغانستان و ترس لە ڕۆژئاوای كوردستان
ئەلیکساندەر لاڤێرنتیڤ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ سووریا ڕایگەیاند، ئێستا کوردەکان لە سووریا پشت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا دەکەن کە ئەوەش تا سەر نابێت.
لاڤێرنتیێڤ گوتی : ئەمریکا دەتوانێت وەک لەپڕ وەک ئەوەی لەئەفغانستان بینرا ، بڕیارێک بدات بۆ کشانەوەی سەربازەکانی لەسوریا ، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ کوردەکان کە ئێمە لەگەڵیان لەپەیوەندی نزیکدا دەمێنینەوەو ھەڵ دەدەین بۆ ڕێکخستنی دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق ، ھاوكات ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئەم دیالۆگە نەک هەر پێویستە ، بەڵکو دەبێت ئەم دیالۆگە بگات بەسازانێک و هاتنەدی بەڕێککەوتنی دیاریکراو لەگەڵ لایەنی سوریا.
سەرچاوە : RT روسیا ئەلعرەبیە